تشرینی دووه‌م 29, 2022 09:44 Asia/Tehran
  • پێشکەش کرانی خەڵاتی ئاسیا وئۆقیانوسیەی یۆنسکۆ بە دوو بەرهەمی مێژوویی یەزد

خەڵاتی ئاسیا و ئۆقیانوسیەی یۆنسکۆ٢٠٢٢ی زایینی ، بۆ پاڕاستنی کەلەپور و میراتی فەرهەنگی بە دوو بەرهەمی یانەی مێژوویی شەهید "سەدوقی" خەڵاتی تایبەت" وکاڕێزی جیهانی زارچ" خەڵاتی شایستەبوون" لە پاریزگەی یەزد پێشکەش کرا.

لەم خۆلەدا لە خەڵاتەکانی پارێزرانی کەلەپوری فەرهەنگی یۆنسکۆ کە نوسینگەی ناوچەیی " بانکۆک " لە تایلەند بەڕێوەی دەبات، سێزدە گەڵاڵە لە ٦وڵاتی ئەفغانستان ، چین، هێند، ئێران ، نیپال، لەلایەن لێژنەی داوەرانی نێودەوڵەتی ڕێزی گیرا. وتووێژەکانی لیژنەی داوەران، لە نوامبەری ٢٠٢٢ ئەنجام بوو. بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە خۆلی یەکەم، ئەندامەکان بە گشتیی ٥٠ بەرهەم لە یازدە وڵات لە سەرانسەری ناوچەی ئاسیا وئۆقیانوسیەیان لێکدابووەوە.
یانەی "سەدوقی" یەزد کەپیشینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاترلە ٣٠٠ ساڵ لەمەوپیش ، ماوەیەک لەمەوپیش چێکرایەوە وئاوەدان کرا وئێستاکە ناوی نراوە یانەی فەرهەنگی شەهید سەدوقی. ئەم  ماڵە قاجاریە ،بەپێی شێوەی میعماری یەزدبە کەرەسەی قۆڕوکەرپۆچ دروستکراوە. کارێزی زارچیش کەپیشینەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەرلە ئیسلام، درێژخایەنترین کارێزلە ئیران وجیهانە، وڕەگی حەیاتی شاری زارچی یەزدە.