کانونی یه‌که‌م 02, 2022 17:33 Asia/Tehran
  • خۆشحاڵی دەربڕینی هاندەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بە ئاڵای فەلەستینەوە

هاندەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە کاتی ئاهەنگگێڕانی دوای سەرکەوتن و ھەڵکشانی هەڵبژاردەکەیان بۆ قۆناغی کۆتایی مۆندیالی قەتەر ئاڵای فەلەستینیان شەکاندەوە.

مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢دا، بیست و دووھەمین مۆندیاڵە کە لە ٢١ی نۆڤەمبەرەوە ھەتا ھەژدەی دیسامبەر بە میوانداریی قەتەر خەریکە بەڕێوەدەچێت.

لەم پاڵەوانێتییەدا، سەرەڕای هەوڵی میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی، ئەو پەیامنێرە ئیسرائیلیانەی کە لە قەتەردان، چەندین جار لە لایەن خەڵکەوە تەریک خراونەتەوەو کەس ئامادە نەبووە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکات، ئەمەش بابەتێک کە دەربڕی بێزاری لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و پشتیوانی لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەلەستینە.

لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، هاندەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە کاتی ئاهەنگگێڕانی دوای سەرکەوتن و ھەڵکشانی هەڵبژاردەکەیان بۆ قۆناغی کۆتایی مۆندیالی قەتەر ئاڵای فەلەستینیان شەکاندەوە.

جێگای ئاماژەیە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بە ئەنجامی 2-0 لە پۆڵەندای بردەوە و وەک تیپی یەکەمی کۆمەڵەکە چووە قۆناغی 16 و دەبێت لەم قۆناغەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوسترالیا ببێتەوە کە دووھەم هەڵبژاردەی دوای فەرەنسایە تا ئەم قۆناغەی پێشبڕکێکان.

سەرپەیڤ