کانونی یه‌که‌م 03, 2022 11:25 Asia/Tehran
  • هەڵپەسێردرانی پەیجی توییتەری هونەرمەندی ئەمریکی بەهۆی دژایەتیکردنی جولەکەکانەوە

تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیجی «کانی وێست»ی هونەرمەندی ئەمریکیی بە بیانووی بڵاوکردنەوەی بەردەوامی توییتەکانی بە ناوەڕۆکی دژە جوولەکە و پشتیوانی لە نازیسم، هەڵپەساردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران «ئیلۆن ماسک»، خاوەنی نوێی تویتەر لە توییتێکدا سەبارەت بەم بابەتە نووسیویەتی: "هەموو هەوڵێکم دا لە بارەی پرسی ڕاگرتنی پەیجەکەی «کانی وێست» کەچی ھەمیسان یاساکانمانی لەمەڕ نەیارەتی لەگەڵ ھاندانی توندوتیژی بە ھەند نەگرت، کەوا بوو ئەم لاپەڕەیە دادەخرێت.

بڕیاری ڕاگرتنی پەیجی تویتەرەکەی ئەو هونەرمەندە ئەمریکییە کاتێک درا کە «تیری بێرتۆن»، کۆمەیسەری ئەوروپی بۆ سیاسەتە دیجیتاڵییەکان چاوی بە «ئیلۆن ماسک» کەوت بە مەبەستی پابەندکردنی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە بە یاسا نوێیەکانی ئەوروپا کە بە یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ناسراوە.

توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەوەتەی خاوەندارێتیی تویتەر بۆ «ئیلۆن ماسک» گوێزراوەتەوە، سەرباری بانگەشەی کەمکردنەوەی بابەتی تەشەنەپێدەری ڕق و توڕەیی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا، کەچی لەچاو جاران بەرفراوانتر بووە.

ناوەندی بەرنگار بوونەوەی ڕق و بێزاریی دیجیتاڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە حاڵەتەکانی بڵاوکردنەوەی ڕۆژانەی ناوەڕۆکی ڕقاوی لە توییتەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە تێکڕا سێ هێندە زیادی کردووە.

سەرپەیڤ