کانونی یه‌که‌م 04, 2022 11:52 Asia/Tehran
  • مۆندیاڵی قەتەر؛ «تارمی» و «ڕەزائیان» ناویان چووە نێو پێڕستی تیپی هەڵبژێردراوی مۆندیاڵەوە

«مەھدی تارمی» و «ڕامین ڕەزائیان» یاریزانانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ناویان چووە ڕیزی باشترین یاریزانانی ھەڵبژاردە وەلانراوەکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، بنکەی «"هۆئاسکۆرد»ی بەریتانی، پێکھاتەیەک لە یاریزانە هەڵبژێردراوە وەلانراوەکانی مۆندیاڵی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ناوی «مەهدی تارمی» و «ڕامین ڕەزائییان» دوو ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیش بەرچاو دەکەون.

مۆندیاڵی تۆپی پێی قەتەر بیست و دووهەمین مۆندیاڵە کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ئەم مانگە دەستی پێکرد و تا ١٨ی دیسامبەری ٢٠٢٢ یش بەردەوام دەبێت.

مۆندیاڵی تۆپی پێی قەتەر پڕبینەرترین ڕووداوی وەرزشیی دنیایەو هەر چوار ساڵ جارێک بۆ دیاریکردنی پاڵەوانی تۆپی پێی جیهان بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بە شکست ھێنانی لە ھەمبەر تیپەکەی ئەمریکا و بەدەستهێنانی چوار خاڵ لە گەییشتن بە قۆناغی ١٦ی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر بێ بەری بوو.

سەرپەیڤ