تیپی نیشتیمانیی سۆمۆی ئێران لە مۆندیاڵی مۆسکۆدا بوو بە جێگری پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413430-تیپی_نیشتیمانیی_سۆمۆی_ئێران_لە_مۆندیاڵی_مۆسکۆدا_بوو_بە_جێگری_پاڵەوان
تیپی نیشتیمانیی سۆمۆی ئێران بە بردنەوەی پێنج میدالیای ڕەنگاوڕەنگ، بوو بە جێگری پاڵەوانی مۆندیاڵ لە مۆسکۆدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2022 11:43 Asia/Tehran
  • تیپی نیشتیمانیی سۆمۆی ئێران لە مۆندیاڵی مۆسکۆدا بوو بە جێگری پاڵەوان

تیپی نیشتیمانیی سۆمۆی ئێران بە بردنەوەی پێنج میدالیای ڕەنگاوڕەنگ، بوو بە جێگری پاڵەوانی مۆندیاڵ لە مۆسکۆدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، مۆندیاڵی سومۆی وڵاتانی ھاوبەرژەوەند بە ئامادە بوونی وەرزشوانانی ١٧ وڵات بە میوانداریی ڕووسیاو لە یاریگای کۆشکی ئۆڵۆمپیک لەشاری  چێخۆف لە مۆسکۆ  بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی ئەم خولەی کێبەرکێکان ،تیپی نیشتیمانیی سۆمۆی ئێران بە دەست خستنی سێ میدالیای زیوو برۆنزی بە کۆمەڵ، دوای ڕووسیای میواندار  لە سەر سەکۆی پاڵەوانەتیی وەستا.

لەم ڕیزبەندییەدا مەنگۆلیاش لە پلەی سێھەم دایە.

سومۆ جۆرێکی  کۆنی زۆرانبازییە کە تیای دا  کێش و قەبارە و هێز لە پلەی یەکەم دایەو  گرنگییەکی سەرەکییان هەیە.