سەرکەوتنی ھێزمەندانەی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران بەرامبەر کۆماری ئازەربایجان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413442-سەرکەوتنی_ھێزمەندانەی_هەڵبژاردەی_نیشتیمانیی_فوتساڵی_نابیسایانی_ئێران_بەرامبەر_کۆماری_ئازەربایجان
هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی فوتساڵی نابیسایانی خوار ٢١ ساڵان لە هەڵبژاردەی ئازەربایجانی بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2022 10:39 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی ھێزمەندانەی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران بەرامبەر کۆماری ئازەربایجان

هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی فوتساڵی نابیسایانی خوار ٢١ ساڵان لە هەڵبژاردەی ئازەربایجانی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران لە سەرەتای قۆناغی یەکەمی مۆندیاڵی فوتساڵی نابیسایانی خوار ٢١ ساڵان لە کوالالامپوری مالیزیا لە کۆمەڵەی «ئەی» ڕووبەڕووی ئازەربایجان بووەوە و بە ئەنجامی ٨-١ ئەم تیپەی بردەوە.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی نابیسایانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرامبەر هەڵبژاردەی مالیزیا یاری دەکات.

مۆندیالی فوتساڵی نابیسایانی خوار٢١ ساڵ لە دوو کۆمەڵەیی داگری ئێران، مالیزیا، ئازەربایجان و عەرەبستان لە کۆمەڵەی «ئەی»و ئۆزبەکستان، تایلەند، کازاخستان و چین لە کۆمەڵەی «بی» دا  بەڕێوەدەچێت.