لەپێشبڕکێکانی شەترەنجی ئیسپانیا؛ تەباتەبایی بوو بە پاڵەوان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413446-لەپێشبڕکێکانی_شەترەنجی_ئیسپانیا_تەباتەبایی_بوو_بە_پاڵەوان
مامۆستای گەورە «سەیید محەمەد ئەمین تەباتەبایی» ناسناوی پاڵەوانی خشتەی مامۆستا گەورەکانی «ئیلۆ بێرگات»ی ئیسپانیای بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 09, 2022 07:14 Asia/Tehran
  • لەپێشبڕکێکانی شەترەنجی ئیسپانیا؛ تەباتەبایی بوو بە پاڵەوان

مامۆستای گەورە «سەیید محەمەد ئەمین تەباتەبایی» ناسناوی پاڵەوانی خشتەی مامۆستا گەورەکانی «ئیلۆ بێرگات»ی ئیسپانیای بەدەستهێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، لە قۆناغی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا، «سەیید محەمەد ئەمین تەباتەبایی»، ئەندامی هەڵبژاردەی نیشتمانیی شەترەنج و نوێنەری شەترەنجی ئێران، بە ڕیزبەندیی ٢٦٦٠ لە بەرامبەر مامۆستای گەورە «ماتیاس بلۆباوم»، نوێنەری ئەڵمانیا، سەرکەوتنی بەدەستهێناو لە لوتکەی ڕیزبەندیی پاڵەوانێتییەکان دا وەستا.

پاشان «تەباتەبایی» لە چوار کێبەرکێی وەلانانی بەلەزدا وێڕای بردنەوەی لە دوو گراندماستەری هیندستان و سەنگاپور، پلەی ٢٦٧٠ی تێپەڕاند و چووە ڕیزی ٧٠ باشترین یاریزانی شەترەنج لە ئاستی جیهاندا بوو.