ئەلفەیاز پەردەی لەسەر کتێبی "سولەیمانی لە ئێمەی خەڵکی عێراقە"، لادا
سەرۆکی حەشدی شەعبی پەردەی لەسەر کتێبێک لادا کە باس لە سەرداری سەرتیپ شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» دەکات، بە ناوی "سولەیمانی لە ئێمەی خەڵکی عێراقە".
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەعھد، "فالح فەیاز"، سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، ئەم کتێبە لە نووسینی «ئەبو لیواء ئەلبەهادلی» نووسەری عێراقی بووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی ئەم وڵاتە بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعش دا وتی: عێراق ئەم سەرکەوتنە پێناوداری شەهیدان و لە سەرووی ھەمووشیانەوە سەرداری شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» و «حاج ئەبو مەهدی موهەندیس» سەر بە حەشدی شەعبییە.
ڕۆژی 9ی دیسامبەری 2017، "حەیدەر عەبادی"، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ئازادکردنی تەواوی وڵاتی لە دەستی داعش ڕاگەیاندو، ڕۆژی دوای ئەم ڕۆژەش ناوی «یەومولنەسری» لێنراو گەلی عێراقیش ھەموو ساڵێک دەیکەن بە چێژو ئاهەنگ دەگێڕن .
هەروەها «ئەلفەیاز» سەرەتای وەرزی سەروەری و شەهیدبوونی ڕاگەیاند و وتی: ئامادەی بەرگری کردنین لە زیدی فەرماندەرانی شەهید «ئەبومەهدی موهەندیس» و «حاج قاسم سولەیمانی».