کانونی یه‌که‌م 12, 2022 23:54 Asia/Tehran
  • ساڵیادی کۆچی دوایی مەولەوی لە شاری کۆنیا

لە شاری کۆنیا یادی ٧٤٩ ساڵەی کۆچی دوایی مەولەوی بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، لە سەرەتای دەیەی یادی مەولەوی، گەشتە گەشتیارییەکان بۆ شاری کۆنیا زیادی کردووە. ئەم مەراسیمە لە ٧ی کانوونی دووەم دەستی پێکردووە و تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بەم بۆنەیەوە بەرنامەی جۆراوجۆر لە ناوەندی ڕۆشنبیریی مەولەوی لە شاری کۆنیا لە تورکیا بەڕێوە دەچێت.

«جەلالەدین محمد بەڵخی» ناسراو بە مەولەوی،و مەولاناو ڕۆمی، لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٢٠٧ (٦ ڕەبیعولئەووەڵی ٦٠٤) لە شاری بەڵخ کە لەو کاتەدا بەشێک لە خاکی ئێران بوو لە دایک بووە و لە دیسامبەری ساڵی ١٢٧٣ (٥ جومادیولسانیی ٦٧٢ کۆچی) لە شاری کۆنیا کۆچی دوایی کردووە. هەموو شیعرەکانی مەولەوی بە زمانی فارسی نووسراون. فیھ ما فیھ و مەسنەویی مەلەوی لە بەناوبانگترین بەرهەمەکانی جەلالەدین محەمەد بەڵخی دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ