کانونی یه‌که‌م 14, 2022 16:03 Asia/Tehran
  • دەست ڕاگەییشتنی ئێران بە توانای دروستکردنی بزوێنەری سووتەمەنی ڕەق و شلەک بە تایبەتمەندیی هەڵگرتنی ٢٠٠ کیلۆ بارەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران ڕایگەیاند کە، ئەم ڕێکخراوەیە دەستەڵاتی دروستکردنی بزوێنەری سووتەمەنی ڕەق و شلەکی بە توانای هەڵگرتنی 200 کیلۆ بار هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم لە کیشەوە، «حەسەن سالاریە»، سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یازدەهەمین پێشانگای گەردونگەڕیی نێودەوڵەتیی ئێران کە  لە هۆڵی کەنداوی فارسی مەکۆی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکان بەڕێوەچوو؛ بە پێداچوونەوە بە تواناکانی پیشەسازیی گەردوونگەڕیی وڵات و ئەو بەرنامەیەی کە بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی ئەم پیشەسازییە جێبەجێ دەکرێت، ڕایگەیاند: دەست پێ بوونی پیشەسازیی گەردوونگەڕیی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ لەمەوبەرو ئەوەی وا وەک بە پیشەسازیی ڕەسەن ناوی دەبردرێت و پشتی بە خۆماڵی بەستووە، کەمتر لە دوو دەیەیە کە بە پەرەسەندنی پیشەسازیی ھاوێژەرو بەدالە لە وڵات دا پێکهاتووە.

سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونگەڕیی ئێران بە ئاماژە بە دوو تایبەتمەندیی گرنگی پیشەسازیی گەردوونگەڕیی ئێران وتی: پێش هەموو شتێک خۆماڵی بوون و پشت بەستن بە زانست و توانای پسپۆڕانی ناوخۆ بۆ ئێمە جێگای شانازییە، هەروەها هەمەچەشنەبوونی پیشەسازیی گەردوونگەڕیی ئێران لە مەڕ دروستکردنی ھەموو جۆرە مانگێکی دەستکرد و ھاوێژەرو کەپسولی ھاوتەریب لەگەڵ ژینگەی گەردوون تایبەتمەندییەکی دیکەیە کە دەرەنجامی باشی لێ کەوتووەتەوە.

یازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازیی ئاسمانی و گەردوونگەڕیی ئێران بە ئامادەبوونی 80 کۆمپانیای ناوخۆیی و 10 کۆمپانیای بیانی لە وڵاتانی ڕووسیا، چین و ئەسیوپیا و پێشکەشکردنی دوایین دەستکەوتەکانیان لە بواری پیشەسازیی ئاسمانی لە پانتایی پێشانگایەک بە پانتایی 6000 مەتری چوارگۆشە لە دوورگەی کیش لە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ ی سەرماوەزەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا ڕۆژی هەینی ٢٥ی سەرماوەز بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ