کانونی یه‌که‌م 14, 2022 21:05 Asia/Tehran
  • پێگەی جیهانیی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیا و داهێناندا ٦٧ پلە بەرز بووەوە

جێگری وەزیری تەکنۆلۆژیاو داهێنانی زانست، توێژینەوەو تەکنۆلۆژیا وتی: بە پێی ڕاگەیەندراوی ئینستیتیوتی پێوەندی داهێنانی جیهانی، پێگەی جیهانی ئێران لە بواری تەکنۆلۆژیا و داهێنان لە ساڵی 2014ەوە 67 پلە زیادی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا، «عەلی خەیرەدین»، ڕۆژی سێشەممە، لە میانەی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ھەڵبژێردراوانی کەرتی کشتوکاڵ و سامانە سروشتییەکانی وڵات، کە بە بۆنەی حەوتەی توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا لە دامەزراوەی «توێژینەوەی چاکسازی و ئامادە کردنی نەمام و تۆوی وڵات» لە کەرج دا بەڕێوەچوو، وتیشی: پلەی ١٢٠ ی ئێران لە ساڵی ٢٠١٤ لە بواری تەکنۆلۆژیا و داهێنان لە جیهاندا، لە ئێستادا گەییشتووەتە پلەی ٥٣.

ناوبراو بەراوردێکی لە نێوان توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا و پێگەی وڵات لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کرد و وتی: خۆشبەختانە ئێران لە پێوەرەکانی بەرهەمهێنانی زانستی و بەڵگەنامەسازیدا پلەی یەکەمی ناوچەکە و پازدەهەمی جیهانە.

«عەلی خەیرەدین» بە ئاماژەدان بە گەشەی باشی بەرهەمە زانستییەکانی ئێران، هیواداریی دەربڕی کە ئەم گەشەکردنە بە هەمان شێوە بەردەوام بێت، ئەمە جیا لەوەی کە ئێمە لە بواری دامەزراوەیی، سیاسی و یاسا و ڕێساکان، باڵاترین پلەمان ھەیەو لە بواری داهێنان، تەکنۆلۆژیا و بەرهەمەکانی زانست بنەماش، پلەی ١١ی جیهانمان هەیە کە دیارە ئەمەش دەرئەنجامی هەوڵی توێژەرانی وڵاتە.

سەرپەیڤ