وەرزشوانێکی ئێرانی لە کێبەرکێی مۆندیاڵی هەڵگرتنی پاراکێش میدالیای زێڕی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413593-وەرزشوانێکی_ئێرانی_لە_کێبەرکێی_مۆندیاڵی_هەڵگرتنی_پاراکێش_میدالیای_زێڕی_بردەوە
وەرزشوانێکی ئێرانی لە کێبەرکێی مۆندیاڵی هەڵگرتنی پاراکێشی ئیمارات توانی میدالیای زێڕ بباتەوەو ناسناوی پاڵەوان بە خۆی تەرخان بدات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2022 06:07 Asia/Tehran
  •  وەرزشوانێکی ئێرانی لە کێبەرکێی مۆندیاڵی هەڵگرتنی پاراکێش میدالیای زێڕی بردەوە

وەرزشوانێکی ئێرانی لە کێبەرکێی مۆندیاڵی هەڵگرتنی پاراکێشی ئیمارات توانی میدالیای زێڕ بباتەوەو ناسناوی پاڵەوان بە خۆی تەرخان بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، کێبەرکێی مۆندیالی پارا کێشی 2022 بە میوانداریی ئیمارات، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکراو «ڕۆحوڵڵا ڕۆستەمی» پاڵەوانی نیشتمانیی ئێران لە کێشی 80 کیلۆگرام وەک یەکەمین نوێنەری ئێران چووە سەر سەکۆ.

ڕۆستەمی لە یەکەم جوڵەدا توانی بە سەرکێشێکی ٢٠٥ کیلۆگرام دا زاڵ ببێت و لە جوڵەی دووەمیشدا کێشێکی ٢١٤ کیلۆی بەرزکردەوە.

ئەم نوێنەرەی کێش ھەڵگرتنی ئێران توانی لە سێهەمین جوڵەی خۆیدا کێشێکی ٢١٨ کیلۆ بەرز بکاتەوە و میدالیای زێڕ و ناسناوی پاڵەوانێتی بەدەست بهێنێت.

نوێنەرانی عێراق و گورجستانیش بە ڕیز لە پلەی دووەم و سێهەمدا وەستان.

لە درێژەی یارییەکانییش دا ئەمڕۆ ھەینی، «موحسین بەختیار» لەدەستەی ٥٩ کیلۆگرام، «ئەمیر جەعفەری» و «عەلی سەیفی» لە دەستەی ٦٥ کیلۆگرام ڕکابەریی خەنیمەکانیان دەکەن.