کانونی یه‌که‌م 17, 2022 14:32 Asia/Tehran
  • یەکەمین نوێنەری ئێرانیی فیبا هەڵبژێردرا

«ئەمیرحوسێن سەفەرزادە» داوەری پێشووی نێونەتەوەیی ئێران، لە لایەن فیدراسیۆنی باسکەی جیهانییەوە وەک یەکەمین نوێنەری تەکنیکیی ئێرانی هەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی باسکە جیهانی (فیبا)، «ئەمیرحسێن سەفەرزادە»، داوەری دێرین و بەناوبانگی نێونەتەوەیی ئێران، وەک یەکەمین نوێنەری تەکنیکیی ئێرانی هەڵبژێردرا و لەو پێشبڕکێیانەی کە بە سەرپەرشتیی فیدراسیۆنی جیهانی بەڕێوەدەچن بەرپرسایەتیی جێبەجێکردنی پێشبڕکێکانی بە ئەستۆ دەبێت.

«سەفەرزادە» لە بواری دادوەریدا دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە تەمەنی بیست ساڵیدا،هەمیشە یەکێک بووە لە داوەرە سەرەکییەکانی کیشوەری ئاسیا لە پێشبڕکێ گرنگەکاندا کە بریتین لە ٦ جامی نەتەوەکانی ئاسیا، ٤ جامی ئاسیا، ٥ جامی یانەکانی ئاسیا، ٢ پاڵەوانێتی لاوانی ئاسیا .

ھەڵبەت ناوبراو بەشداریی یارییەکانی جامی لاوانی جیهان و چەندین کێبەرکێی گرنگی دیکەشی کردووە و وەک تاکە داوەری ئێرانی بانگهێشتی ئۆردوگای داوەرانی NBAی ئەمریکی کراوە.

سەرپەیڤ