کانونی یه‌که‌م 22, 2022 15:40 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ چووە نێو تیپی ئەلنەسری عەرەبستانەوە

بڵاوکراوەی ئیسپانیی «مارکا» نووسیویەتی: سوپەرئیستارەکەی پورتوگال و یاریزانی پێشووی «مانچستەر یونایتێد» چووە نێو تیپی «ئەلنەسر»ی عەرەبستانەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ»ی ئەستێرەی پورتوگالی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکە گەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیپی «ئەلنەسر»ی عەرەبستانی سعودیەوە بکات و لەمەودوا بە درێسی ئەم تیپە یاریی دەکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکا، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسر بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو دەبێت و بۆ هەر وەرزێکیش ٢٠٠ملوێن یۆرۆ وەردەگرێت.

ئەم گواستنەوەیە لە دۆخێکدا ڕووی داوە کە قسەو باسێکی زۆر لەسەر یانەی داهاتووی ڕۆناڵدۆ هەبوو، کەچی بە پەیوەندی کردن بە یانەی نەسرەوە هاندەرانی تووشی شۆک کرد.

سەرپەیڤ