کانونی یه‌که‌م 22, 2022 15:57 Asia/Tehran
  • مێسی لە پاریس گیرسایەوە

ڕۆژنامەنووسێکی بەناوبانگی ئیتاڵی باسی ڕێککەوتنی بەرایی ئەستێرەکەی ئەرژەنتینی کردووە بۆ مانەوەی لە پاریس.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، «فابریزیۆ ڕۆمانۆ» پەیامنێری ناسراوی بواری گواستنەوەی یاریزانان، وای بڵاو کردووەتەوە کە، «لیۆنێل مێسی» لەگەڵ «پاریس سانجێرمان» ڕێککەوتنی زارەکیی کردووە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2024، و لەم بوارەدا دانوستان ھەروا بەردەوامە.

ڕۆمانۆ وتی: ماوە و گوژمەی گرێبەستە نوێیەکە تا ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام بەم نزیکانە لە کۆبوونەوەیەکدا یەکلایی دەکرێنەوە. کاربەدەستانی یانە پاریسییەکە کار لەسەر پاشماوەی بابەتەکان دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گرێبەستەکەی «مێسی» لەگەڵ «پاریس سانجێرمان» لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، هەندێک دەنگۆش ئاماژە بە ئەگەری گواستنەوەی مێسی بۆ تیپی "ئینتەر میامی" لە خولی ئەمریکی یان گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە دەکەن.

هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کە ڕۆژنامەکانی ئەرژەنتین وایان بڵاو کردووەتەوە کە بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە تاوتوێی پێشنیارێک دەکات بۆ دانانی وێنەی «لیۆنێل مێسی» کاپیتانی هەڵبژاردەی ئەژجەنتین و یاریزانی پاریس سانجێرمان دوای بردنەوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ لەسەر "پێزۆ"، کە دراوی وڵاتەکەیە.

یەکێک لە بژاردەکانی بانکی ناوەندیی ئەرژەنتین چاپکردنی وێنەی مێسییە لەسەر ١٠٠٠ پێزۆیی.

ئەمەش دوای ئەوەی ئەرژەنتین لە ساڵی ١٩٧٨دا مۆندیالی بردەوە و لەو کاتەدا دراوی بازرگانیی تایبەتی و یادگاری بڵاوکرایەوە.

سەرپەیڤ