لژیۆنەرێکی ئێرانی بوو بە ئاغای گۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413764-لژیۆنەرێکی_ئێرانی_بوو_بە_ئاغای_گۆڵ
لژیۆنەرێکی فوتساڵی ئێران بوو بە ئاغای گۆلی خولی چین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2022 17:19 Asia/Tehran
  • لژیۆنەرێکی ئێرانی بوو بە ئاغای گۆڵ

لژیۆنەرێکی فوتساڵی ئێران بوو بە ئاغای گۆلی خولی چین.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس،«فەرزین میهری» یاریزانی فوتساڵی ئێرانی لە تیپی «شیجاژوانگ» توانی لە کۆتایی خولی چین بە تۆمارکردنی ٣٧ گۆڵ ببێتە گۆڵکار و ئاغای گۆڵی پێشبڕکێکە.

ئەم لژیۆنەرەی ئێران لە کاتێکدا ئەم ناسناوەی بەدەست هێناوە کە لە خولی چین دا یاریزان زۆر لە وڵاتانی جۆربەجۆرەوە بەشداری کێبەرکێکانن.

«مهری» یاریزانی پێشووی تیپی «فێردۆس»ی قوم و خەڵکی شاری ڕوودباری گێلانە کە ھەرلە سەرەتای  دەست پێ بوونی وەرزەکەوە پەیوەندی بە خولی چینییەوە کردووە.

ئەم فوتسالیستەی ئێران دوای ئەوەی پەیوەندی بە تیپی «شیجاژوانگ»ی چینەوە کرد، توانی نمایشێکی درەوشاوە بکات و لەگەڵ ئەم تیپەدا ناسناوی پلەی سێیەمی خولەکە بەدەستبهێنێت.