گەنجێکی کورد ژمارەی پێوانەیی بۆ خێراترین بۆکسێن لە جیهاندا تۆمارکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413766-گەنجێکی_کورد_ژمارەی_پێوانەیی_بۆ_خێراترین_بۆکسێن_لە_جیهاندا_تۆمارکرد
«میهران نیازی» گەنجێکی بۆکسێنکاری کوردی ئێرانی، ژمارەی پێوانەیی خێراترین بۆکسێنی جیهانی تۆمارکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2022 18:21 Asia/Tehran
  • گەنجێکی کورد ژمارەی پێوانەیی بۆ خێراترین بۆکسێن لە جیهاندا تۆمارکرد

«میهران نیازی» گەنجێکی بۆکسێنکاری کوردی ئێرانی، ژمارەی پێوانەیی خێراترین بۆکسێنی جیهانی تۆمارکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، هاوکات لەگەڵ شەوی دێرینی یەڵدا،«میھران نیازی» لاوی سنەیی توانی ژمارەی پێوانەیی خێراترین بۆکسێن لە "گینس" دا بگۆڕێت و ئەم ناسناوە بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات.

ئەم مشتوەشێنە گەنجەی سەربە پارێزگای کوردستانی ئێران توانی بە تۆمارکردنی ٤١٤ وەشاندنی ڕاستەوخۆ لە ماوەی ٦٠ چرکەدا ژمارەی پێوانەیی «گینس» بشکێنێت کە پێشتر لەلایەن بۆکسێنکارێکی دیکەی ئێرانەوە تۆمارکرابوو.

خێراترین ژمارەی پێوانەیی بۆکسێنی جیهان بە ٤٠٣ وەشاندن لە خولەکێکدا پێشتر هی «یوسف ئیمانی» بۆکسێنکاری خەڵکی لوڕستانی ئێران بوو کە ساڵی ڕابردوو ناوی خۆی لە کتێبی «گینس»دا تۆمارکردبوو.

پێشتریش وەرزشوانێکی سلۆڤاکیا بە ٣٣٤ وەشاندنی یەک لە دوای یەک ناوی خۆی لە کتێبی ژمارە پێوانەییەکانی جیهاندا تۆمارکردبوو.