کانونی یه‌که‌م 25, 2022 06:46 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ٢٥ی دیسامبەر ،ساڵگەڕی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (ع)ـە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی دیسامبەر ، ٢٠٢٢، ساڵیادی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع)ـە.

عیسا مەسیح (ع) لە پێغەمبەرانی گەورەی ئیلاھییە کە لە قورئانی پیرۆزدا ڕێزی زۆری لێ گیراوە.

قورئانی پیرۆز لە چەند ئایەتێکدا مەسیح (ع) و پێگەی ئەو حەزرەتەی وەک یەکێک لە پێغەمبەرانی ئۆلۆلعەزم کە (خاوەنی کتێب و شەریعەت)ـە بەرز نرخاندووە.

حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) کوڕی حەزرەتی مریەم (س)ـە.

حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) وێڕای پشتڕاستکردنەوەی تەورات کە کتێبی پیرۆزی جولەکەکانە، مزگێنیی ئەوەشی دا کە پێغەمبەرێک لە دوای منەوە دێت، کە ناوی «ئەحمەد»ـە کە دیارە مەبەست حەزرەتی موحەممەد (ص)، پێغەمبەری مەزنی ئیسلامە.

مەسیحییەکان لە ڕۆژی لەدایک بوونی پیرۆزی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع)، پێغەمبەری گەورەی خودا، نەریتێکی تایبەتی بەڕێوەدەبەن کە ئاشناترین دابی ئەم نەریتە ڕازاندنەوەی دارێکی سەوزی کاژە لە ماڵەکانیاندا.

ساڵی نوێ لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ساڵنامەی زایینی بە فەرمی دەناسن لە یەکەمی ژانویەوە دەست پێدەکات.

ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە تایبەت کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردی بە بۆنەی لەدایک بوونی متفەڕکی پێغەمبەرعیسا مەسیح (ع) لە سەرجەم شوێنکەوتوان و ھۆگرانی ئەو حەزرەتە پیرۆزبایی دەکات.

سەرپەیڤ