کانونی یه‌که‌م 31, 2022 12:14 Asia/Tehran
  • پەردەلادان لەسەر کتێبی «کۆڵۆنیالیزمی فەرەنسی لە وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی»

کتێبی «کۆڵۆنیالیزمی فەرەنسی لە وتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی»بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک کەسایەتیی ڕۆشنبیرو میدیایی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان پەردەی لەسەر لادرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارە ڕۆشنبیرو میدیاییەکان، بە ئاماژە دان بۆ گرنگیی وتەو شیکردنەوەکانی حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی کۆلۆنیالیزم و داهاتوویدا، ئەم کتێبەیان لە ئاراستەی برەو پێ دانی زیاتر لە جارانی ھزری بەڕێزی لە نێو خەڵکدا بە ھەرە گرنگ زانیوە.

ئەم کتێبە بەرھەمی کۆکردنەوەی نمونەکانی ڕۆڵی تێکدەرانەی کۆلۆنیالیزمی فەرەنسییە لە لێدوان و سەردانەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیدا کە «کەریم شنی کار» کۆی کردووەتەوەو«یاسر خیرۆ» کردوویەتی بە عەرەبی.

توێژەری سیاسیس لوبنان «بیلال ئەلقەیس» لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا رایگەیاند کە کتێبەکە زۆر گرنگە بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە کۆلۆنیالیزم بە گشتی و کۆلۆنیالیزمی فەرەنسی بەدیاریکراوی و دەستپێکردنی رێبازێکی نوێ.

«بیلال ئەلقەیس» جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە لێدوانەکانیدا هەمیشە جەختی لەسەر گواستنەوەی وێنەیەکی ڕاستەقینەی دوژمن بۆ نەوەکانی دیکە کردووەتەوە.

جەمال واکیم، مامۆستای زانکۆش لەم بوارەدا وتوویەتی کتێبەکە لە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری سەبارەت بە کۆلۆنیالیزمی نوێی فەرەنسا و زیانەکانی کۆلۆنیالیزمی ئەم وڵاتە لە ڕابردووداو هەوڵی ئەمڕۆ بۆ زیندووکردنەوەی ئەم کۆلۆنیالیزمە شانبەشانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە.

سەرپەیڤ