کانونی یه‌که‌م 31, 2022 18:51 Asia/Tehran
  • یاریزانی ئێرانیی باسکە چووە ڕیزی باشترینەکانی ڕۆژئاوای ئاسیاوە

«ئەرسەلان کازمی» وەرزشوانی ئێرانی چووە ڕیزی یاریزانە ھەڵکەوتەکانی حەوتەی دووھەمی خولی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، حەوتەی دووەمی خولی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە کاتێکدا کۆتایی پێ ھات کە ناوی «ئەرسەلان کازمی» خەڵکی ئێران لە ڕیزی یاریزانە سەرەکییەکانی ئەم کێبڕکێیە دانرا.

باشترین یاریزانانی خولی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ئامارەکانی وەک ئیمپاکت، خاڵ، ڕیباوند و ئەسیست ڕاگەیەندرا.

با ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە حەوتەی دووھەمی ئەم پێشبڕکێیانە شارەوانیی گۆرگان لە ئێرانەوە بە ئەنجامی ٨٣-٧٨ لە بەرامبەر «ئەلئیتیحاد ئەهلی»ی سوریا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروەها «زۆبی ئاهەنی ئیسفەهان»ی ئێرانیش لە بەرامبەر «ئەلکەرامە» کە نوێنەرێکی دیکەی سوریایە، بە ئەنجامی 75-54 یارییەکەی بردەوە.

سەرپەیڤ