کانونی یه‌که‌م 31, 2022 21:50 Asia/Tehran
  • حەداد عادڵ: فەرهەنگ و ئەدەبی ئێران هەمیشە لە خزمەتەکانی ڕۆشنبیرانی کورد سودمەند بووە

سەرۆکی فەرھەنگستانی زمان و ئەدەبی فارسی، لە دیدارێکدا لەگەڵ مامۆستایانی زمانی فارسیی زانکۆی سلێمانی ، جەختی کرد: فەرهەنگ و ئەدەبی ئێران هەمیشە سوودی لە خزمەتی زانایانی کورد وەرگرتووە.

مامۆستایانی بەشی زمان و ئەدەبی فارسیی زانکۆی سلێمانی؛ لە میانەی دیدار لەگەڵ «غوڵامعەلی حەداد عادڵ» سەرۆکی فەرھەنگستان و ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی، بەشە جیاوازەکانی ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسییان بەسەر کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی؛ «غوڵامعەلی حەداد عادڵ» لە دیدارێکدا لەگەڵ مامۆستایانی زمانی فارسیی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: پێشوازی لە ئامادەبوونی مامۆستایانی زمان و ئەدەبی فارسیی زانکۆی سلێمانی لە فەرھەنگستان و ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی دەکەین و هیوادارین بازنەی پەیوەندیی نێوان ھەردووک وڵاتی ئێران و عێراق بەرفراوانتر ببێت.

سەرۆکی فەرھەنگستان و ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسیبە ئاماژەدان بە زمانی کوردی کە لە پۆلێنبەندییە زانستییەکاندا بە یەکێک لە لقەکانی زمانە ئێرانییەکان دادەنرێت؛ وتیشی: ئەم پەیوەندییە مێژوویی و فەرهەنگییە لەمێژینەیە و ئاشنابوونی زۆرێک لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی ھەرێم لەگەڵ زمانی فارسی، بنەمایەکی باشی بۆ نزیکتربوونەوەی زیاترو هاوکاریی بەرفراوانتری نێوان هەردوو نەتەوەکە ڕەخساندووە.

«حەداد عادڵ» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کە پەیوەندیی نێوان ئێرانییەکان و عێراقییەکان بە کوردیشەوە هەمیشە دڵسۆزانەو ڕاستبێژانە بووە؛ وتیشی: گرینگترین بنەماکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندی ئیسلامی و ئینسانییە.

«عەدنان سەجادی» شەرۆکی بەشی زمانی فارسی لە زانکۆی سلێمانییش لەم دیدارەدا وتی: هیوای زانکۆی سلێمانی بە «دامەزراوەی سەعدی» و «فەرھەنگستان و ئەکادیمیای زمان و ئەدەبی فارسی»یە، هیوادارین پاڵپشتیی مەعنەوی ئەم دوو دامەزراوە گەورەیە هەمیشە بەشی زمان و ئەدەبی فارسیی زانکۆکەیان بگرێتەوە.

سەرپەیڤ