کانونی دوھەم 03, 2023 16:04 Asia/Tehran
  • بەرھەمی سینەماکارێکی کوردی ئێران گەییشتە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڕووسیا

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد وتی: کورتە فیلمی دایکۆمێنتاریی "دارەمەیت" لە دەرھێنانی سینەماکاری لاوی ئەم شارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «تایگا» لە ڕووسیا وەرگیرا.

«ڕەحیم بایزیدی» ڕۆژی دووشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ڕایگەیاند: چیرۆکە فیلمی دارەمەیت» لە دەرهێنان و نووسینی سینەماکاری مەھابادی «عەلی ئەمینی نیا» توانیویەتی ڕێی لە  فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «تایگا» لە ڕووسیا بکەوێت.

وتیشی: ماوەی ئەم فیلمە چوار خولەکەو بە دوو ئەکتەرو لە قەواخی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەم شارەدا بەرهەم هێنراوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد جەختی لەوەش کردەوە کە،«عەلی ئەمینی نیا» خوێندکاری خولی فیلم چێکردنی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئەم شارە بووە و ئەمە یەکەم ئەزموونی کارکردنیەتی لە بواری فیلمسازی دا.

لە بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەدا، «جەلال مەجیدی» وەک کامێرامەندو مۆنتاژکارو ڕاستکردنەوەی ڕەنگەکان،«سینا سوارە» وەک ئەندازیاری دەنگ، «داود مەیهەن دۆست» وەک یاریدەدەری دەرهێنەرو بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان، «ئەهورا دونیادیدە» و «فەرهاد تەپە قادری» وەک ئەکتەر و «سەعدون حسێن پوور» وەک بەرهەمهێنەر و ئەنجومەنی سینەمای لاوانیش وەک بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بەشدارییان هەبووە.

ئەم فیلمە پێشتریش بەشداریی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «سکریندانس»ی  شیلی ٢٠٢٢ دا کردووە.

فێستیڤاڵی فیلمی «تایگا» لە شاری «خابارۆڤسک»ی ڕووسیا لەژێر سەرپەرشتیی ڕێکخراوێکی بەهەمان ناودایە کە پاڵپشتی و پەرەپێدانی کاری سینەما لە ئاسیادا دەکات.

سەرپەیڤ