کانونی دوھەم 03, 2023 18:47 Asia/Tehran
  • چاپکرانی پتر لە ١٨٤ ناونیشانی کتێب لە کرماشان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا

جێگری هونەری و سینەمایی فەرمانگەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ١٨٤ ناونیشان کتێب لە پارێزگای کرماشان چاپ کراون.

«موزەفەر تەیموری» جێگری بەڕێوەبەری هونەرو سینەماکایی فەرمانگەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێر میهر، ڕایگەیاند: ژمارەی کتێبە چاپ کراوەکانی پارێزگای کرماشان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا یەکسان بووە لەگەڵ ١٨٤ ناونیشان.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو کتێبانەی وا چاپ کراون لە بواری جیاجیا، لەوانە مێژوو، جوگرافیا، فەلسەفە، ئەدەب، گشتایەتی، هونەر، دەروونناسی، ئایین و هتد بووە، زۆرترین کتێبی چاپکراویش پەیوەندی بە ئەدەب و زانستە کۆمەڵایەتییەکان و ئایینەوە هەبووە.

«موزەفەر تەیموری» وێڕای ئاماژە کردن بە بەراوردکردنی پرۆسەی چاپی کتێب لە چوار ساڵی ڕابردوودا، ڕوونیشی کردەوە: پرۆسەی چاپی کتێب هەموو ساڵێک بە بەراورد بە ساڵی پێشوو زیادی کردووە، بەڵام لە ئێستادا تێکڕای گەشەکردن بە بەراورد بە چوار ساڵی ڕابردوو تەنیا 10% بووە.

بە جەختکردنەوە لەسەر بەرنامە ڕۆشنبیرییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چاپی کتێب و خوێندنەوە لە گوندەکاندا، ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێک لەو بەرنامە باشانەی پاڵپشتیی لێ دەکرێت لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەریی ڕۆشنبیری لە شار و شارۆچکە و گوندەکاندا ، جێبەجێکردنی بەرنامەیەک لە قەواخی «کتێب- گوندی خۆشەویست»ـە کە لەم بوارەش دا مانگانە کۆبوونەوەی ئەدەبیی «گوندی ھۆگر» بەڕێوەدەچێت.

 

سەرپەیڤ