یەکەم یاریگایەک کە بە ناوی "پێلە" ناودێری کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i414103-یەکەم_یاریگایەک_کە_بە_ناوی_پێلە_ناودێری_کرا
وڵاتی کیپ ڤێرد داوای فیفای قبوڵ کرد و یاریگا نیشتمانییەکەی بە ناوی «پێلە» ناودێری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2023 13:00 Asia/Tehran
  • یەکەم یاریگایەک کە بە ناوی

وڵاتی کیپ ڤێرد داوای فیفای قبوڵ کرد و یاریگا نیشتمانییەکەی بە ناوی «پێلە» ناودێری کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی پێنجشەممە، داواکارییەکەی «جیانی ئینفانتینۆ»ی سەرۆکی فیفا بۆ ناودێر کرانی ھێندێک لە یاریگاکانی وڵاتان بە ناوی «پێلە» بە مەبەستی ڕێزگرتن لەم ئەفسانەیەی تۆپی پێ، بە خێرایی قبوڵکراو لە ئێستادا یەکێک لە یاریگا ڕەمزییەکانی «کیپ ڤێرد» بە ناوی ئەفسانەی بەڕازیلییەوە ناونرا.

«یولیسیس کۆریا ئەی سیلڤا» سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە ئەفریقییە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاند، یاریگای نیشتمانیی ئەم وڵاتە کە ١٥ هەزار کورسیی تێدایە، لەمەودوا ناوی ئەفسانەکەی بەڕازیلی لە سەر دادەنرێت.

سەرۆکوەزیرانی «کیپ ڤێرد» ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییە مێژوویی و کولتوورییەکانی «کیپ ڤێرد» لەگەڵ بەڕازیل، بەو پێیەی دوو وڵاتی براین و بە زمان و ناسنامەی زۆر هاوشێوەی یەکتر بەیەکەوە گرێدراون.

پێلە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٩ی دیسامبەر) لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.