کانونی دوھەم 06, 2023 17:41 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی تیرھاویشتن بۆ یادی سەردار سولەیمانی لە شاری سنە بەڕێوەچوو

خولی دووھەمی پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی تیرھاویشتن، بۆ یادی «سەردار سولەیمانی» لە شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا، سکرتێری لێژنەی تیرھاویشتنی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی ئەم پێشبڕکێیە شاری سنە، ڕایگەیاند: لەم خولەدا ١٨٠ کەسی سەربە فەرمانگەکان و چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لە پێشبڕکێی ١٠ مەتری تفەنگی بادی بەشداریان کردووە.

«مەهدی سادقی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم پێشبڕکێیانە لە هۆڵی تەقەکردنی پارێزگاکە بەڕێوەبرا، وتیشی: بەهۆی پێشوازییەکی باشی خەڵک بۆ ئەو پێشبڕکێیانە، بە نیازین لە ساڵانی داهاتووش دا پەرەی پێبدەین و جگە لەوە بەمەبەستی بەهێزکردنی ئەم بوارە وەرزشییە، لە ئێستادا دۆزینەوەی کەسانی بەھرەدار دەستی پێ کردووە.

لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێ وەرزشییەدا، «بەهرۆز حسێن پەناهی» خەڵاتی سێ ملیۆن تمەنیی بەدەستهێنا و خەڵاتی دوو ملیۆن و یەک ملیۆن تمەنیش بە ڕیز بەخشرایە «شەکیلا حاجی» و «شەکیلا سەڵواتی».

لە ئێستادا نزیکەی ٦٤ هەزار وەرزشوان لە شێوەی ٤٨ تیپی وەرزشی پارێزگاکان و ٣٦٠ تیپی شار لە پارێزگای کوردستان چالاکن.

سەرپەیڤ