بەڕێوەچوونی جامی وەلانانی تۆپی پێی ئێران لە ژێر ناوی "کەنداوی فارس" لە وەڵامی ھەنگاوەکەی فیفا
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، لە کاردانەوە بە ھەنگاوەکەی فیفا، بەڕێوەچوونی قۆناغی ١٦ی جامی وەلانانی کەنداوی فارسی ڕاگەیاند.
دوابەدوای کاردانەوەی فیفا و "جیانی ئینفانتینۆ"، سەرۆکی فیفا، بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەڕێوەچوونی جامی وڵاتانی عەرەبی بە ناوێکی ساختە لە جیاتی ناوی ڕەسەنی کەنداوی فارس، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران قۆناغی ١٦ی جامی کۆتایی هاتنی یارییەکان لە ژێر ناوی "کەنداوەکانی فارس" بەرپا دەکات.
دوابەدوای چەواشەکاری لە ناوی مێژوویی کەنداوی فارس لە کاتی یارییەکانی تۆپی پێی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و بەکارهێنانی ئەم ناوە ساختەیە لە پەیجی مەجازی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی فیفا، «سەیید حەمید سەجادی» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، ئەم چەواشەکارییەی شەرمەزار کرد و داوای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێ کرد کە لەم بوارەدا هەنگاو پێویست ھەڵگرێت لەوانە ناڕەزامەندیی فەرمی دەرببڕێت و پێ و شوێن گرتنی یاسایی بەخێرایی بخاتە نێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەم چالاکییە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە جامی وەلانان لە ژێر ناوی " یادەوەریی ڕزگارکرانی خوڕڕەمشار" لە ساڵانی ڕابردوودا بەڕێوەچووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێ لە ڕاپۆرتێکی تایبەت بەم بابەتە نووسیویەتی:«مەهدی تاج»، بەرپرسی فیدراسیۆن، لە نامەیەکدا ڕێکخراوی خولی تۆپی پێی ئاگادار کردووەتەوە کە یارییەکانی قۆناغی ١٦ی کۆتایی جامی وەلانانی یانەکانی وڵات (یادەوەریی ڕزگارکرانی خوڕەمشار) ئەم حەوتەیەش دەبێ هەروەک یارییەکانی خولی نایاب لە ژێر نازناوی جامی کەنداوی فارس دا بەڕێوە بچێت.
یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی وەلانانی کۆتایی لە ڕۆژانی ٢٠ھەتا٢٢ی بەفرانبار بەڕێوەدەچێت.