کانونی دوھەم 13, 2023 14:22 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ناوی باشترین کاندیدەکانی فیفا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی لەژێر ناوی خەڵاتی "باشترین" ، کاندیدەکانی وەک باشترینەکانی تۆپی پێی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پاڵێوراوانی خەڵاتی فیفا بەناونیشانی "THE BEST" لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە، «لیۆنێل مێسی» باشترین چانسی هەیە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ بەهۆی پاڵەونێتیی تیپەکەی ئەرژەنتین لە جامی جیهانیی قەتەردا.

لە ئاھەنگێکدا کە لە کۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت، براوەکان دەناسێندرێن.

لەبەشی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی پیاوی فیفا،ناوی یاریزانانی وەک «جولیان ئەلڤارێز»،«جود بێلینگهام»، «کەریم بنزیما»،«کیڤن دی برۆین»، «ئێرلینگ هۆڵاند»، «ئەشرەف حەکیمی»، «ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی»، «سادیۆ مانێ»،«کیلیان مباپێ»، «لیۆنێل مێسی»، «لۆکا مۆدریچ» و «نەیمار» و «محەمەد سەڵاح» و «ڤینیسیۆس جونیۆر» دەبینرێت.

هەروەها لە لیستی پاڵێوراوانی باشترین ڕاهێنەری پیاوانی فیفاش دا، ناوی «کارلۆ ئەنچیلۆتی»، «دیدیە دیشامپ»، «پیپ گواردیۆلا»، «ڤالید ڕێگرافی»، «لیۆنێل سکالۆنی» بەدی دەکرێت.

سەرپەیڤ