بەڵگەفیلمێکی ئێرانی ڕێی لە فیستیڤاڵی «بیگ ئێسکای» دەکەوێت
بەڵگەفیلمی ئێرانیی «خولیای ئەسبێک» بەشداریی لقی کێبەرکێی بیستەمین خولی فیستیڤاڵی «بیگ ئێسکای»ی ئەمریکای پێ دەکرێت.
بەڵگەفیلمی ئێرانیی «خولیای ئەسبێک» لە دەرهێنانی «مەرجان خسرەوی» دەرهێنەری ئێرانی بەشداریی لقی کێبەرکێی بیستەمین خولی فیستیڤاڵی «بیگ ئێسکای» ئەمریکای پێ کرا.
بەڵگەفیلمی ئێرانیی «خولیای ئەسبێک» چیرۆکی کچێکی تەمەن پانزدە ساڵانی عەشیرەتی دەگێرێتەوە کە بە دوور لەکەشی مۆدێرنی شاری لەئەندیشە و خولیاکانی دا ئاوات و ئارەزووی گەورەی هەیە.
فیستیڤاڵی بیگ ئێسکای BIG SKY لە گرنگرترین ڕووداوە جیهانییەکانی بەڵگەفیلم و پەسەندکراوی ئاکادیمیای ئۆسکارەو باشترین فیلمی ئەم فیستیڤاڵە، مەرجی بەشداری لە کێبەرکێی بەشی ئۆسکاری ساڵی دواتر مسۆگەر دەکات.
ئەم فێستیڤاڵە بیستەمین خولی خۆی لە حەڤدە تا بیست و شەشی فێڤرییەی دووهەزارو بیست و سێ لە شاری میزولای ویلایەتی مۆنتانای ئەمریکا بەڕێوە دەبات.