کانونی دوھەم 16, 2023 07:58 Asia/Tehran
  • جامی سوپەری ئیسپانیا؛ «بەرشەلۆنە» بە شکست پێ هێنانی «ڕیال مەدرید» پاڵەوانێتیەکەی بەدەست هێنا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی «بەرشەلۆنە» توانی جامی سوپەری ئیسپانیا بە شکست پێ هێنانی «ڕیال مەدرید» بەدەست بهێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری تۆپی پێی ئیسپانیا بە ڕۆڵگێڕانی «ڕیکاردۆ دی بورگۆس» وەک داوەری یارییەکە لە یاریگای «مەلیک فەهد» لە ڕیاز، بە دەرەنجامی سێ بە یەک بە قازانجی «بەرشەلۆنە» یارییەکە کۆتایی پێ هات.

ھەردووک تیپەکە توانی بوویان بە شکست پێ هێنانی «ڤالێنسیا» و«ڕیاڵ بیتیس» بە لێدانی سزا سەرکەون بۆ یاری کۆتایی.

«بەرشەلۆنە» ھەتا ئێستا ١٣ جار جامی سوپەری بەدەست هێناوە و ڕیال مەدریدیش ١٢ جار ئەم سەرکەوتنەی مسۆگەر کردووە.

بە گشتی ئەم دوو تیپە ٢٥٠ جار ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوەو قورسایی تەرازووەکەش بە لای ڕیالەکان دا شکاوەتەوە.

ڕیاڵ ١٠١ جار سەرکەوتنی بەدەست هێناوە، بەرشەلۆنەش ٩٧ جارو ٥٢ جاریش دەرەنجامی ململانێکانیان یەکسان بووە.

سەرپەیڤ