بیست و چوارەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی چیرۆک گێڕانەوە لە شاری یەزد کرایەوە
بیست و چوارەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی چیرۆک گێڕانەوە بە دروشمی "چیرۆک دەنگی ژیانە" لە شاری یەزدی ناوەڕاستی ئێران دەستی پێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەحمود مورەوویج» جێگری فەرهەنگیی مەکۆی پەروەردەو گەشەی ھزریی منداڵان و تازەلاوان، ڕۆژی یەکشەممە، لە میانەی ئاھەنگی کردنەوەی بیست و چوارەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی چیرۆک گێڕانەوە، ئەم بۆنەیەی بە کۆمەڵایەتی ترین فستیڤاڵی فەرهەنگی لە ئێران زانی.
«عالیە قەوامی» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی چیرۆک گێڕانەوە، هەروەها وتی: دووەم شاری مێژوویی جیهان میوانداری لە هاوڕێیانی یەک دڵ و یەک زمان دەکات.
مەکۆی پەروەردەو گەشەی ھزریی منداڵان و تازەلاوان لە بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی چیرۆک گێڕانەوە، بوارێکی گونجاوی بۆ دەرکەوتنی توانایی زانستی و کردەیی منداڵان و تازەلاوان، دایک و باوکان، و کەسانی ھۆگری ڕۆشنبیری و هونەر کردووەتەوە.
بیست و چوارەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی چیرۆک گێڕانەوەی مەکۆی پەروەردەو گەشەی ھزریی منداڵان و تازەلاوان تا ١٩ی ژانویەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.