کانونی دوھەم 17, 2023 12:52 Asia/Tehran

شێخ رەزای‌ تاڵەبانی (١٨٣٧-١٩١٠) ناوی ڕەزای کوڕی‌ شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا مەحموودی‌ زەنگەنـەیە کوڕی یوسف ئاغای زەنگەنەیە، سـاڵی‌ ١٨٣١ لەگوندی‌ قرخی‌ نزیک چەمچەماڵ لەدایک بووە، لە تەمەنی‌ حەوت ساڵیدا لای‌ شێخی‌ باوکی‌ دەستی‌ بەخوێندن کردووە، لەتەمەنی‌ بیست و پێنج ساڵی‌یەوە خۆی‌ بە خوێندنی‌ ئەدەبیاتی‌ عەرەبی و فارسی و تورکی خەریک کردووە ، ساڵی‌ ١٨٦٠ چووە بۆ ئەستەمبوڵ و ماوەی‌ دوو ساڵ لەوێ‌ ئەبێ‌ و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک. زۆربەی‌ شیعرەکانی‌ لە بابەتی‌ ھەجون.

سەرپەیڤ