کانونی دوھەم 21, 2023 15:49 Asia/Tehran
  • ستایشی فیدراسیۆنی جیهانیی باسکە لە ئەستێرەی نیشتیمانیی ئێران

فیدراسیۆنی جیهانیی باسکە، «سەجاد پەزیروفتە»ی وەک ئەستێرەی نوێ و ڕوولەگەشەی باسکەی ئێران ناساند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، لە ماوەی حەوتەی چوارەمی پێشبڕکێکانی باسکە لە خولی سوپەرلیگی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ناوچەی ڕۆژئاوا، تیمی شارەوانیی گۆرگان توانی لە تاران بەرامبەر «ئەلڕیازی»ی لوبنانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت کە لە ئەنجام دا شێوازو ئاستی یاری کردنەکەی ئەستێرەکانی ئێران لەم یارییەدا کەوتە بەر سەرنجی فیدراسیۆنی جیهانی.

لەم یارییەدا، یاریزانی نیشتیمانیی ئێران «سەجاد پەزیروفتە» و «پێری پێتی»ی ئەمریکی، بەڕیز بە دەستخستنی ١٨ و ٢٥ خاڵ، ھەروەھا کاریگەریی ٢٣و ٢٦ ئەستێرەکانی تیپی «میهران حاتەمی» بوون، کە بووە ھۆی ئەوەی کە FIBAیش بەرامبەر بەم بابەتە کاردانەوە پیشان بدات.

فیبا نووسیویەتی: گۆرگان لە یارییەکەی بەرامبەر ئەلریازی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و «سەجاد پەزیروفتە» بە باشی درەوشایەوە و نیشانی دا کە ڕوو لە گەشەکردنە.

سەرپەیڤ