کانونی دوھەم 23, 2023 11:50 Asia/Tehran
  • ھەولێر پێشوازی لە ساڵیادی ھونەرمەندی نەمر «محەمەدی ماملێ» دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر، یادی 24 ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی کورد «محەمەدی ماملێ‌» بکرێتەوە و چەند چالاکییەک ھەر لەم پەیوەندییەدا بەڕێوە بچن.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستان لقی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر،بەهاوئاهەنگیی رێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن، یادی ٢٤ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناوداری کورد «محەمەدی ماملێ‌» دەکاتەوە . یادکردنەوەکە ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەبێت لە ناو باڵەخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.

«محەمەدی ماملێ» لە دایکبووی دووی جۆزەردانی ١٣٠٤ی کۆچیی ھەتاویی شاری مەھابادەە و لە ٣ی ڕێبەندانی ١٣٧٧کۆچی دوایی کردووە، ھونەرمەندی نەمر مامۆستا «محەمەدی ماملێ» گۆرانبێژێکی ناوداری کوردە و ھێشتاش سۆزی دەنگەکەی لە یادی ھۆگرانی نەچووەتەوەو جێ و شوێنێکی تایبەتیی لەنێو کۆمەڵگای کوردەواری بە تایبەت ھۆگرانی موسیقادا ھەیە.

زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەی ماملێ هەرلە سەرەتاوە تا ئێستە دەنگێکی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان هەبووە. هەر ئەم میراتەش بووەتە هۆی ئەوەی هانی ئەم هونەرمەندە بدات کە لە منداڵییەوە هونەر بکاتە هاوڕێی خۆی و ببێت بە یەکێک لە شۆڕەسوارانی هونەری کوردی. یەکەم گۆرانییەک کە دەرگای هونەری پێ کردەوە گۆرانی (ڕۆیی و بەجێی هێشتم) بوو. ئەمڕۆ سێھەمی ڕێبەندان ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئەم ھونەرم.ەندە ناودارەی کوردستانی ئێرانە.

سەرپەیڤ