جبللی: پرێس تیڤی و ئەلعالەم بەردەوامن لە کارکردن بە سەتەلایتە غەیرە ئەوروپیەکان
سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کەناڵەکانی پرێس تیڤی و ئەلعالەم بە سەتەلایتی غەیرە ئەوروپی کاردەکەن.
لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، یەکێتیی ئەورووپا بە بیانووی پشتیوانی لە دیموکراسی، کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئینگلیسیی "پرێس تیڤی" چالاکییەکانی پەخشی پێوەندیدار بە ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی، لەگەڵ تاک و ڕێکخراوە ئێرانییەکان، بایکۆت کرد.
دوای چەند حەوتەیەک لە سەپاندنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بەسەر ئێراندا، کۆمپانیای سەتەلایتی فەرەنسی یوتڵسات پەخشی کەناڵی ھەواڵدەریی ئینگلیسی زمانی پرێس تیڤیی ڕاگرت.
«پەیمان جبللی» سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت، لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران، بە ئاماژە بە بایکۆتی کەناڵە نێودەوڵەتییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لەسەر سەتەلایتە ئەورووپاییەکان، وتیشی:
دوای بایکۆتی کەناڵە نێودەوڵەتییەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر مانگە دەستکردەکانی ئەوروپا، هەوڵی دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ مانگە دەستکردە غەیرە ئەورووپاییەکان درا.
جبللی ڕوونیشی کردەوە: بەشێک لە کەناڵە سەرەکییەکانی وەک «ئەلعالەم» و «پرێس تیڤی» و کەناڵەکانی دیکەی ڕێکخراوی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن سەتەلایتە غەیرە ئەوروپییەکانەوە بڵاو دەبنەوەو چالاکیی ئەم کاناڵانە بەردەوام دەبن.