کانونی دوھەم 25, 2023 23:28 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی حەوت دەرهێنەری ژن لە ئاسمانی فێستیڤاڵی شانۆی فەجردا

حەوت دەرهێنەری ژن ئامادەی بەشە جیاوازەکانی خەڵاتی گەورەی شانۆی نێونەتەوەیین و میوانی تایبەتیی چل و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجرن.

چل و یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجر بە سەرپەرشتیی «کورۆش زارعی» لە تاران بەڕێوەدەچێت و ١١٣ بەرهەم لە بەشەکانی شانۆی ڕادیۆیی، پێشبڕکێی شانۆی گەورە، پێشبڕکێی شانۆی سەر شەقام، پێشبڕکێی شانۆی نێودەوڵەتی، پێشبڕکێی شانۆنووسین، بەشی لێکۆڵینەوە و پێشبڕکێی بەشی پێداچوونەوە بەڕێوەدەچێت.

هەرچەند خانمە هونەرمەندەکان لە سەر سەکۆو لە پشت سەکۆ وەک ئەکتەر و ڕوومەتوەرو نووسەرو شوێندانەر خەریکی چالاکین، بەڵام کاتێک وەک دەرهێنەر بەڕێوەبەرایەتیی هونەری گروپەکە دەگرنە ئەستۆ، ئامادەبوونیان گرنگتر دەبێت.

«مەهسا بایرامزادە» دەرهێنەر، «فایزە نەوئابادی» دەرهێنەر، «ندا قوربانیان»، «سەعیدە ئاجوڕبەندیان» نووسەر و دەرهێنەر، «ئازادە ئازادنیا»، «پەریا ئەمینی» و «سانیا عاجلی» دەرهێنەر، لەو ژنانەن کە لەم قۆناغەی فێستیڤاڵەکەدا دەرھێنانی شانۆکانیان بە ئەستۆ بووەو لە بەشە جۆربەجۆرەکاندا لەگەڵ کەسایەتییە شانۆگێڕەکانی دیکەدا خەریکی ململانێن.

سەرپەیڤ