کانونی دوھەم 26, 2023 05:03 Asia/Tehran
  • قۆناغەکانی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا تیروپشک کرا

قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا تیروپشک کراو چوار هەڵبژاردەی سەرەکی ئەوروپا ڕکابەرەکانیان ناسی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، لەم قۆناغەدا هەڵبژاردەی کرۆڤاتیا ڕووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە، ئیتاڵیا و ئیسپانیاش ململانێیەکی گەورەی دیکەیان لە تۆپی پێی ئەوروپادا دەبێت.

یەکەم یاریی نێوان هۆڵەنداو کرۆڤاتیا لە ١٤ی ژوئەنەوە (٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٢) لە یاریگای «دیکۆیپ» لە شاری ڕۆتەردام بەڕێوەدەچێت و یاریی ئیتاڵیاو ئیسپانیاش لە ١٥ی ژوئەن لە یاریگای «دی خولش ڤیستە»ی شاری «ئەنسەخەندە» بەڕێوەدەچێت.

یاریی کۆتایی ڕۆژی ١٨ی ژوئەن لە شاری ڕۆتەردام بەڕێوەدەچێت و یاریی ڕیزبەندیش لە هەمان ڕۆژدا لە «ئەنسەخەندە» بەرپا دەکرێت.

لە دوو گەڕی پێشووی ئەم پاڵەوانێتییەدا، تیپەکانی پورتوگال و فەرەنسا گەییشتنە پلەی پاڵەوانێتی.

سەرپەیڤ