کانونی دوھەم 27, 2023 22:14 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران بە گۆڵکارییەکی زۆرەوە لە کافا

هەڵبژاردەی نیشتیمانیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران لە یەکەمین یاریی خۆی لە کێبەرکێی فوتساڵی ئاسیای ناوەڕاست سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئافرەتانی ئێران، ڕۆژی هەینی، لە یەکەم یاریی خۆیدا لە پێشبڕکێی فوتساڵی ئاسیای ناوەڕاست کە بە کافا ناسراوە، ڕووبەڕووی قرقیزستان بووەوە و بە دەرەنجامی ٥-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ئێران لە نیوەی یەکەمی ئەم یارییەدا چوار گۆڵی تۆمارکرد. لە گێمی یەکەمدا «فریشتە کەریمی» بە دوو گۆڵ و «ماراڵ تورکمان» و «مەھسا کەمالی» ھەر یەکەو بە گۆڵێک تۆمارکەرانی گۆڵەکانی ئێران بوون.

ئینجا لە گێمی دووھەمیشدا «فاتیمە ڕەحمەتی» گۆڵی پێنجەمی ئێرانی بەرامبەر قرقیزستان تۆمارکرد.

هەڵبژاردەی ئێران سبەی شەممە لە دووھەمین یاریی خۆیدا ڕووبەڕووی تاجیکستان دەبێتەوە.

کێبەرکێی کافا ئەمڕۆ هەینی بە بەشداریی تیپەکانی ئێران، ئۆزبەکستان، تاجیکستان و قرقیزستان دەستی پێ کرد.

سەرپەیڤ