کانونی دوھەم 30, 2023 18:06 Asia/Tehran
  • دەست بەکار بوونی بنکەی ڕاگەیاندنی «فستیڤاڵی میدیایی بەیانی» لە بەشی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران

بنکەی ڕاگەیاندنی «فستیڤاڵی میدیایی بەیانی»، فێستیڤاڵی بەرهەمەکانی بەشی دەرەوەی سنووری ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران دەستی بە کارەکانی کرد.

یەکەمین فێستیڤاڵی میدیایی «بەیانی» بە ئامانجی کێەرکێی چالاکی و بەرهەمەکانی بەشی دەرەوەی سنوور لە چوار بواردا بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، بەرھەمگەلی تەلەفزیۆنی، ڕادیۆیی، بیرۆکەی نوێ و فەزای مەجازی چوار بواری فێستیڤاڵی «بەیانی»ی بەرهەمەکانی  دەرەوەی سنوور پێک دێنن.

پێکهاتەکانی بەشی بیرۆکەی نوێ بریتین لە دراما، دۆکیۆمێنتاری، ڤیدیۆکلیپ، گرافیک و ئەنیمەیشن.

دوا وادەی پێشکەشکردنی کارەکان تا ٢٥ی ڕێبەندان ڕاگەیەندراوە و لە ٤ لیژنەی باس کراودا پێداچوونەوە بە بەرهەمە پێشکەشکراوەکان دەکرێت.

سەرپەیڤ