کانونی دوھەم 31, 2023 18:42 Asia/Tehran
  • سکرتێری فیستڤاڵی فیلمی فەجر: سەرجەم بۆچوون و ئیدئۆلۆژیەکان بەشداری فیستفاڵی فیلمی فەجرن

سکرتێری فیستڤاڵی فیلمی فەجر وتی: سەرجەم بۆچوون و ئیدئۆلۆژیەکان بەشداری فیستڤاڵی فیلمی فەجر بوونە و هەشن و ئەم فیستڤاڵە تایبەتە بە بنەماڵەی سینەمای ئێران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس «موجتەبا ئەمینی» سکرتێری چل و یەکەمین فیستڤاڵی فیلمی فەجر وتی: لەبواری نێودەوڵەتی دا ئەمساڵ میوانداری میوانانی بیانی لە بیست و هەشت وڵاتین، پێنسەدو حەفتاو هەشت داخوازکارمان هەبووە کە لەدوای پێداچوونەوە بیست و شەش بەرهەمیان نیشان دەدەین.

ئەمینی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خەڵکی خۆشمان ڕۆڵێکی گرینگیان لەو فیستڤاڵەدا هەبووە وتی: هیوادارین کە فیستڤاڵەکەی ئەمساڵ بە هاودڵی و هاوپشتی بەڕێوە بچی، چونکە میدیا دەرەکیەکان هەوڵ دەدەن کە فیستڤاڵەکە بخەنە بەر زەخت و گوشارەوە، دیارە ئێمە سەرجەم هەوڵی خۆمان وەگەڕخستووە کە فیستڤاڵەکە لە دۆخێکی هێمن دا بەڕێوە بچێ.

ناوبراو هەروەها وتی: فیستڤاڵی فیلمی فەجر لەگەڵ شێوازی ئێرانی ئیسلامی دا هاوتەریبەو نابێ بە فەرمانی وڵاتان و بەشێوەی کەلتوری ڕۆژئاوایی وەک دانانی فەرشی سوور فیستڤاڵەکە بکەینەوە.

لەم خولەی میهرەجانی فەجردا بیست و چوار فیلم لە کەرتی سەودای سیمورغ و چوار فیلم لە کەرتی ڕێزێرڤ دا بەشداریان کردووە.

فیستڤاڵەکە لە دوو سینەمای میللەت و تاوێری میلاد لە تاران و هاوکات لە سینەما جەماوەریەکانی دیکەی شارەکان بۆوێنە ناوەندی پارێزگەکان لە دوازدە تا بیست و دووی مانگی ڕێبەندان بەڕێوە دەچی.

 

سەرپەیڤ