شوبات 01, 2023 08:46 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی «دەیەی فەجر»ی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ ١ی فڤریەی ٢٠٢٣، سەرەتای دەیەی متفەڕکی فەجرو ئەنگوتنی بەرەبەیانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچیی ھەتاوی (١ی فڤریەی ١٩٧٩)، ئیمام خومەینی (ڕە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش پانزە ساڵ دابڕان و دوورخرانەوە لە نیشتمانەکەی، لە گەرمەی پێشوازیی پڕ لە جۆش و خرۆشی خەڵک، گەییشتنەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.

دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە گەڕانەوەی بۆ ئێران، لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١١ی فڤریەی ١٩٧٩)، شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە ١٢ی ڕێبەندانەوە، واتە ئەو ڕۆژەی کە ئیمام خومەینی (رە) گەییشتنەوە ئێران، ھەتا ٢٢ی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، وەک «دەیەی فەجر» ناودێری کراوەو هەموو ساڵێک ئا لەم ڕۆژانەدا ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

ئەنجوومەنی هەماهەنگیی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی ئاگادارینامەیەک وێڕای ڕێزگرتن ڕۆژانی دەیەی متفەڕکی فەجر، دروشمی تەوەرەیی فەجری جل و چوارەمی «ئێرانی جێگیر، ٤٤ ساڵ شانازی» ڕاگەیاند.

دوێنێ سێ شەممە لە سەروبەندی ئەییاموڵڵای دەیەی فەجرو چل و چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە مەزارگەی پیرۆزی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئامادە بوون و بە دادانی فاتێحاو بەجێ ھێنانی نوێژو خوێندنی قورئان، ڕێزی لە یادو بیرەوەریی ئیمامی گەورەی نەتەوەی ئێران گرت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا بە ئامادە بوون لە سەر مەزارگەی شەھیدانی پایەبەرز «بەھەشتی»و«ڕەجائی»و«باھونەر»و شەھیدانی ڕووداوەکەی حەوتی پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٠ کۆچیی ھەتاوی، داوای جێ و شوێنێکی بەرزی بۆ ئەو گیانە پیرۆزانە لە خوداوەندی تاقانە کرد.

پاشان ڕابەری مەزنی شۆڕش سەردانی گۆڵزاری شەهیدانیان کرد.

 

سەرپەیڤ