شوبات 01, 2023 19:38 Asia/Tehran
  • عێراق وێستگەی داهاتووی لوتکەی هەرێمی یەکگرتنی ئیسلامییە

ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێکنزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان وتی: یەکەمین کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی بە میوانداریی شاری سنە ئەزمونێکی سەرکەوتوو بوو ، بەم پێیە بڕیارمان دا کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە بە بەشداریی وڵاتانی دراوسێ بە میوانداریی عێراق بەڕێوە ببەین.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، حوججەتولئیسلام وەلموسلیمین «حەمید شەهریاری» لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە هاوکارانی کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە شاری سنە، وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ ئەو کەسانەی کە بەشدار بوون لە سازدانی یەکەمین کۆنفرانسی یەکگرتنی ئیسلامی لە کوردستان، وتی: بەڕێوەچوونی ئەم کۆنفرانسە ڕووداوێکی گرنگ و کاریگەر بوو کە یەک ھێزمەندکردنی لە نێو پارێزگاکانی وڵاتدا بەدی ھێنا.

ناوبراو یەکانگیر بوون و هەماهەنگیی ناوازەی دامودەزگا جێبەجێکارەکانی کوردستانی بەهۆکاری سەرکەوتنی ئەم لوتکەیە زانی و وتیشی: ئەم ئەزمونە گەورەیەی کوردستان نیشانی دا کە بە هاوسۆزی کاری گەورە دەکرێت.

ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێکنزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامییەکان ڕاشیگەیاند: نزیکەی ٨٠ زانای بیانی لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون کە ئەمە خۆی لە خۆی دا دەربڕی هاودەنگی و ھاوتەریبیی دراوسێکانی ئێران لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی یەکگرتنی ئیسلامی دا بوو.

جەختی لەوەش کردەوە کە دوژمن بە پلاندانان بۆ پڕۆژەی ئێران ترسێن کردن هەوڵ دەدات بە تەوەرە بوونی ئێرانی ئیسلامی وەک بابەتێکی ترسناک لە قەڵەم بدات ، ھەر بۆیە ئەم کۆنگرەیە پەیامی هاوسۆزیی نێوان ئێران و دراوسێکانی بە جیهان گەیاند.

سەرپەیڤ