ئامادەبوونی زیاتر لە ١٤٠ میوانی بیانی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران باسی ئامادەبوونی زیاتر لە ١٤٠ میوانی بیانیی لە کەسایەتییە دیارەکانی سینەما لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر کردووە.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «محەممەد مەهدی ئیسماعیلی» وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە دوای کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، فیلمی جۆراوجۆر لە ٧٠ وڵاتەوە ڕەوانەی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر کراوە کە ھێندێکیان بە قۆناغەکە داوەری گەییشتوون.
چلەو یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر لە 1 تا 11ی فڤریە بەڕێوەدەچێت.
ئیسماعیلی هەروەها سەبارەت بە ڕوانگەی حکوومەت بەرامبەر بە حیجاب ڕایگەیاند، سەرۆککۆمار و حکوومەتی ئێران لەو باوەڕەڕان کە پرسی حیجاب پرسێکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە و جگە لە ڕووی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەوە هیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پرسە نییە.
وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران، جەختی لەوەش کردەوە کە: سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دژی ڕێبازی سیاسی و ئەمنییە بۆ پرسی حیجاب و ئەگەر هەر پشێوییەک ڕووی دا، پێویستە بە ھۆی پرسە کولتوورییەکانەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.