شوبات 02, 2023 21:13 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەنووسێکی گەنجی کوردستان بۆ بیستەمین فێستیڤاڵی کتێب و ڕاگەیاندن هەڵبژێردرا

بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری ماڵی کتێبی کوردی لە کوردستانەوە وەک براوەی بەشی هەواڵی بیستەمین فێستیڤاڵی ڕاگەیاندن و کتێبی وڵات ناسێندرا.

«عەلی ئەسغەر دەریایی» لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری میهر، وتی: ڕێوڕەسمی کۆتایی بیستەمین فێستیڤاڵی کتێب و ڕاگەیاندن بە پەیامی دوکتور «محەمەد مەھهدی ئیسماعیلی» وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و بە ئامادەبوونی یاریدەرانی فەرهەنگی، چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی  وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و کۆمەڵێک لە نوخبە و نووسەران و ئەندامانی میدیای وڵات لە ماڵی هونەرمەندانی ئێران بەڕێوە چوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: لەم چالاکییەدا لە بەشەکانی مانشێت، هەواڵ، بابەت، تێبینی، ڕاپۆرتە هەواڵ، ڕەخنەی پسپۆڕی و وتووێژ ڕێز لە براوەکانی ڕۆژنامەگەری و دەزگاکانی هەواڵ و بنکە هەواڵییەکان گیرا.

دەریایی ئاماژەی بەوەشکرد: لە بەشی میدیای بینراوو بیستراویش لە بەشەکانی چیرۆک و شانۆ، دۆکیۆمێنتاری، گفتوگۆ و دیمانە، ڕاپۆرتە هەواڵ و بەرنامەی تێکەڵاو سۆشیال میدیا ولە بەشی ماڵتیمیدیا، دەق، وێنە و گرافیکیش کەسانی ھەڵکەوتە ناسێندران و ڕێزیان لێ گیرا.

باشترین کەسەکان ناسێندران و ڕێزیان لێگیرا لە چیرۆک و نمایش، دۆکیۆمێنتاری، گفتوگۆ و مێزی دەوری، ڕاپۆرتی هەواڵ و بەرنامەی تێکەڵاو و بەشی سۆشیال میدیا لە بەشی مالتیمیدیا، دەق، وێنە و گرافیک بەش.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستان ڕاشیگەیاند: «بیهنام دڕوویی»  بەرپرسی بنکەی هەواڵدەریی پسپۆڕیی ماڵی کتێبی کوردی لە پارێزگای کوردستان لە بەشی هەواڵی ئاژانسەکان،بنکە ھەواڵدەرییەکان و، چاپەمەنییەکانی بیستەمین فێستیڤاڵی کتێب و میدیاکانی وڵات هەڵبژێردرا و ڕێزی لێ گیرا.

سەرپەیڤ