ئامادەبوونی یانەکانی ئێران لە ڕیزبەندیی ڕێکخراوی جیهانیی تۆپی پێی کەناراوەکان
یانەکانی بەشداری خولی نایابی تۆپی پێی کەناراوەکان، خرانە پۆلێنکردنی ڕێکخراوی جیهانیی تۆپی پێی کەناراوەکانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ؛ لە دوایین ھەنگاوی نوێکردنەوەدا ماڵپەڕی ڕێکخراوی جیهانیی تۆپی پێی کەناراوەکان، یانەکانی ئێرانیش لە دوو بەشی ئافرەتان و پیاوان لە پۆلێنکردنی ڕێکخراوی جیهانی تۆپی پێی کەناراوەکان زیاد کراون، ھەتا لەمە بەدوا ئاستی یانەکان و بەشداریکردنیان لە کێبەرکێ جۆراوجۆرەکاندا تۆمار بکرێت و لە ڕیزبەندیەکەدا جێگیر بکرێن.
لە ئێستادا لە بەشی پیاوان دا یانەی «بەرخۆدانی گۆڵسا پۆوشی یەزد» پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی کەناراوەکان بە کۆکردنەوەی ٢١٠ خاڵ و لە ڕیزبەندیی پەنجاوسێھەمین دایە لە نێوان ١٨٦ یانەی جیهاندا، لە بەشی ئافرەتانیش دا یانەی «داماشیانی گێلان» پاڵەوانی ھەڵبژاردەی ئافرەتانی ئێران بە ٢٠ خاڵ لەنێوان ٦٠ یانەدا لە ڕیزی چل و دووھەمی جیهاندایە.