داوەری کردنی ٧ داوەری ئێرانیی تێکواندۆ لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی ئیمارات
حەوت داوەری ئێرانی لەپێشبڕکێکانی تێکواندۆی «فوجەیرە»و «جامی عەرەبی» لە ئیمارات داوەری دەکەن.
پێشبڕکێی ئازادی «فوجەیرە» لە ٥ی فڤریە ھەتا ٨ی فڤریەی ٢٠٢٣، بە میوانداریی ئیمارات و بە بەشداریی ١٣٠٦ یاریزانی تێکواندۆکارو هەروەها پێشبڕکێکانی جامی عەرەبی لە نێوان وڵاتانی عەرەب لەم ڕۆژانەدا خەریکە بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ ئەم مەبەستە بە پێی ئەو ڕێکخستنانەی لە نێوان فیدراسیۆنی تێکواندۆی ئێران و لێژنەی ڕێکخەری «فوجەیرە»و جامی عەرەبی کراوە، ٦ داوەری نێودەوڵەتی لەگەڵ «شەهرام ئەربابی» سەرۆکی لێژنەی داوەرانی فیدراسیۆنەکە لە پێشبڕکێکان دا ئامادە دەبن.
ھاوڕێ لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی دادوەران، هەریەک لە «مەرجان تەیموری»، «مەھنۆش مەزڵومی»، «مەعسومە باقڕی»، «حافز مەهدەوی»، «مەنسوور ناتقی» و «ئیمان ئەکبەرزادە»، داوەری ئەم پێشبڕکێیانە دەبن.
هەروەها ١٨ یاریزانی تێکواندۆش لە ئێرانەوە، لە دوو گروپی ژن و پیاودا، بەشداریی پێشبڕکێ ئازادی «فوجەیرە» دەکەن.