شوبات 03, 2023 18:01 Asia/Tehran
  • بەشداریی چوار کورتە فیلمی سینەماکارانی کرماشانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ١٠٠ دا

کارناسی ھونەرە وێنەدارەکانی فەرمانگەی «حەوزەی ھونەری»ی پارێزگای کرماشان: چوار کورتە فیلمی سینەماکارانی فەرمانگەی «حەوزەی ھونەری»ی پارێزگاکەمان، دوای بڕینی قۆناغەکانی فیلم ھەڵگرتن و ئامادەکاری بۆ بەشداری کردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «سەد چرکەیی» ئامادە بوون.

«عەلی حەقیقی» ڕۆژی هەینی بە ئیرنای وت:لە یەکەم هەنگاوی چالاکییەکەدا کۆبوونەوەی سینەماکاران بۆ لێکدانەوەی لە سیفرەوە ھەتا سەدی چالاکییەکان بەڕێوەبراو کورتە فیلمە هەڵبژێردراوەکان بڵاوکرانەوەو لە هەنگاوی دووھەمیش دا، دوای بانگەوازکران بۆ بیرۆکە و سیناریۆ، چوار بەرهەم دیاری کراو گەییشتە قۆناغی پێش لە بەرھەمھێنان و ئینجا  لەدواهەنگاویش دا، گەیشتنە قۆناغی بەرهەمهێنان.

بەڕێزی بە ئاماژە بۆ ئەمەی کە لەو ئەرکانەی فەرمانگەی «حەوزەی هونەری» پشتگیری کردن لەو سینەماکارە بەھرەدارە گەنجانەیە کە خەریکی چالاکین لە بواری  فیلمسازی دا، وتیشی: دوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازو لێکدانەوەی ئەو  سیناریۆگەلەی کە گەییشتبووە دەستمان،چوار بەرهەم لەوانە «وەک باوک» لە دەرهێنانی «کامەران ڕەزایی»، «زەینی جوان» لە دەرهێنانی «بنیامین ئیساری»، فیلمی «ps۰» لە دەرهێنانی «ئەمیر حسێن سەمەن کار» و هیدایەت ئەکبەری» و فیلمی « بارگاوییەکی سەرسوڕهێنەری» لە دەرهێنانی «ئەشکان فەرشچی» و «ئەفشین مۆرادییان»، بۆ فێستیڤاڵی فیلمی ١٠٠ داکۆکییان لێ کرا.

جەختی لەوەش کردەوە کە، فەرمانگەی «حەوزەی ھونەریی شۆڕشی ئیسلامی»ی پارێزگای کرماشان تێچووی دروست کرانی ھەرچوار فیلمەکەی لە ئەستۆ بووە.

سەرپەیڤ