شوبات 04, 2023 16:24 Asia/Tehran
  • لەلایەن تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێرانەوە تابلۆفەرشی کەنداوی ھەمیشە فارس پێشکەشی عومانییەکان کرا

تابلۆفەرشی کەنداوی ھەمیشە فارس لە لایەن بەرپرسانی تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێرانەوە پێشکەشی عومانییەکان کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران کە بۆ ئەنجامدانی دوو یاریی دۆستانە کەمپیان لە وڵاتی عومان داناوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دووهەمین یاریی ئامادەکاریدا بە ئەنجامی ٤-٣ لە عومان شکستی هێنا.

لە پەراوێزی ئەم دیدارەو دوای ئەو جموجۆڵانەی کە لە میوانداریکردنی عێراق لە جامی کەنداوی فارسدا بە ناوێکی ساختە بەڕێوەچوو، بەرپرسانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوەکان ، تابلۆ فەرشێکی بە ناوی کەنداوی فارس نەخشێندراویان پێشکەشی بەرپرسانی تیمەکەی عومان کرد.

تابلۆفەرشەکەی کەنداوی ھەمیشە فارس وەک یادگاریەک لە لایەن «ئەمیر حسێن موحتەشەم» سەرۆکی لێژنەی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران و «مەنسور بەیک ویردی» سەرپەرشتی تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران پێشکەش بە«محەممەد ئەلسنیدی» بەڕێوەبەری هەڵبژاردە نیشتمانییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عومان کرا.

کاروانی تیپی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران کە ئوردوی لە ھەمبەری دا سەرکەوتنی تۆمار کرد، سبەی بەیانی دەگەڕێتەوە بۆ تاران.

سەرپەیڤ