شوبات 06, 2023 17:44 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی یاریزانانی تێکواندۆی ئێرانی لە ئەستەموڵ و فوجەیرە

وەرزشوانانی تێیکواندۆی ئێران لە پێشبڕکێکانی جامی سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی لە ئەستەمۆڵی تورکیا و هەروەها لە پێشبڕکێکانی کراوەی فوجەیرەی ئیماراتدا ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد.

پێشبڕکێ کراوەکانی جامی سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی لە ٥ی فڤریەی ٢٠٢٣ بە بەشداریی ١١٢٦ وەرزشکاری تێیکواندۆ لە ٢ گروپی ئافرەتان و پیاوان لە شاری "ئەستەموڵ"ی تورکیا بەڕێوەچوو کە لە بەشی پیاوان دا نوێنەرانی ئێران ٥ میدالیا، واتە ٣ زێڕ، زیوێک و  برۆنزێکیان بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەبۆڵفەزل زەندی» بە کێشی ٥٤ کیلۆگرام، «ئەمیر محەممەد بەخشی» بە کێشی٧٤ کیلۆگرام ، «میهران بەرخورداری" لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام  میدالیای بەنرخی زێڕیان بردەوە.  «ئەبۆڵفەزل عەبباسی»  لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام زیوی بەدەست هێنا؛ «میرهاشم حسێنی»لە کێشی ٨٠ کیلۆگرام بوو بە خاوەنی میدالیای برۆنز.

ھەروەھا لە پێشبڕکێی کراوەی فوجەیرەش بە میوانداریی ئیمارات بە ئامادە بوونی ١٤٨٩ وەرزشکاری تێیکواندۆ لە دووبەشی ئافرەتان و پیاوان بەرپا کراو نوێنەرانی ئێران ١٣ میدالیا (٨ زێڕ، ٣ زیو و٢ برۆنز)یان لە هەردوو بەشەکەدا بەدەست هێنا.

لە کۆی گشتیی گروپەکانی ئافرەتان و پیاوان، «عەلیرەزا حسێن پوور» لە کێشی ٥٨ کیلۆگرام، «دانیال بوزورگی» لە کێشی ٦٨ کیلۆگرام، «محەمەد حسێن یەزدانی» لە کێشی ٨٠ کیلۆگرام، «عەلیرەزا نادعەلیان» لە کێشی +٨٧ کیلۆگرام، «سەعیدە ناسری» لە کێشی ٤٦ کیلۆگرام، «مۆبینا نیعمەتزادە» لە کێشی ٥٣ کیلۆگرام، «تینا مەدانلۆ» لە کێشی ٥٧ کیلۆگرام و «کەوسەر ئەساسە» لە کێشی ٦٢ کیلۆگرام زێڕیان بەدەست هێنا.

«نیگار ئیسماعیلی» لە کێشی ٤٩ کیلۆگرام، «ملیکا میرحسێنی» لە کێشی ٧٣ کیلۆگرام و «ئاریەن سەلیمی» لە کێشی ٨٧ کیلۆگرام میدالیای زیویان بە دەست ھێناو، «غەزەل سۆڵتانی» لە کێشی ٥٣ کیلۆگرام و «نێرگز میرنوڕوڵڵاهی»ش لە کێشی ٦٢ کیلۆگرام بوون بە خاوەنی میدالیای برۆنز.

سەرپەیڤ