شوبات 09, 2023 21:40 Asia/Tehran
  • «پاری سان ژێرمەن» دێربیی لۆکلاسیکی دۆڕاند بە «مارسەی»و وەلانرا

پاڵەوانی وەرزی رابردووی «لۆشامپیونە»ی فەرەنسا لە لایەن خەنیمە هەمیشەییەکەیەوە لە ڕکابەرایەتییەکانی کاپی یەکلاکەرەوەی فەرەنسا وەلانرا.

لە یەکەم شەوی یارییەکانی قۆناغی یەک هەشتەمی کاپی یەکلاکەرەوەی تۆپی پێی فەرەنسا، شەوی ڕابردوو حەوت یاری بەڕێوەچوو کە لە دوایین و گرینگترینیاندا تیمی تۆپی پێی «مارسەی» و «پاری سەن ژێرمەن» لە یاریگای «ڤێلۆدرۆم»ی بەندەری مارسەی پێکەوە چوونە مەیدانەوە، یارییەک کە بە ئەنجامی دوو بە یەک بە سوودی تیمی میواندار کۆتایی هات بۆ ئەوەی «پی ئێس جی» یەکەم کاپی یەکلاکەرەوەی فەرەنسای لە کیس بچێ.

لەم یارییەدا کە بە دێربیی لۆکلاسیک بەناوبانگە، «ئەلێکسیس سانچێس» ئەستێرەی پێشووی بارشەلۆنە لە خولەکی سی و یەکدا لە سەر خاڵی پناڵتیەوە یەکەم گۆڵی بۆ مارسەی تۆمار کرد.

پێشتر تیمەکانی نانت، رۆدز، تۆلۆز، لیۆن، گرنۆبێل و ئانسی چووبوونە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵەوە و ناوی دوایین تیمێکیش کە دەچێتە ئەم قۆناغەوە، ئیمشەو لە کۆتایی یاریی نێوان دوو تیمی «لۆریان» و «لانس» دەردەکەوێ.

سەرپەیڤ