وەرزشوانێکی ئێرانی لە ڕیزی باشترین وەرزشوانانی جیهانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i415053-وەرزشوانێکی_ئێرانی_لە_ڕیزی_باشترین_وەرزشوانانی_جیهانە
وەرزشوانێکی ئێران چووە ڕیزی دووەمی باشترین شمشێربازانی جیهانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2023 06:17 Asia/Tehran
  • وەرزشوانێکی ئێرانی لە ڕیزی باشترین وەرزشوانانی جیهانە

وەرزشوانێکی ئێران چووە ڕیزی دووەمی باشترین شمشێربازانی جیهانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران، لە کۆتایی قۆناغی یەکەمی کێبڕکێی ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی زۆرانی جیهانی لە شاری «زاگرێب»ی پایتەختی کروڤاتیا، ڕیزبەندیی نوێی باشترینەکانی جیهان ڕاگەیەندرا.

لەم پۆلێنکردنەدا و لە کێشی ٦٧ کیلۆگرام دا، میت نێمێس لە «سربیا» پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، «محەمەد ڕەزا گەرایی» فەرەنگی کاری ئێرانیش پلەی دووەمی باشترینەکانی جیهانی بەدەست هێنا.

هەروەها «حەسرەت جەعفەرۆف» لە کۆماری ئازەربایجانەوە لە پلەی چوارەمی جیهاندا وەستا.

زۆرانبازانی ئێران لە ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی زۆرانی جیهانیدا بە بردنەوەی ٤ میدالیای زێڕ و بەدەست هێنانی ناسناوی پاڵەوانێتیی تیمی کۆتایییان بە کارەکانیان هێنا.